نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵوێزخانەی ئەمریکا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵوێزخانەی ئەمریکا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتیی گریگۆری لۆجێرفۆ جێگری باڵوێز کرد.

لە دیدارەکەدا کە ڕۆبەرت پالەدینۆ  کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران  و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا.

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانی و هاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و برەودان بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو

بەپەلە

پەیامی دکتۆر کەمال کەرکووکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و، کرێکارانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *