نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لێدانی لۆگۆ و له‌زگه‌ی تاكسی جارێكى تر درێژ كرایه‌وه‌.

لێدانی لۆگۆ و له‌زگه‌ی تاكسی جارێكى تر درێژ كرایه‌وه‌.

گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رايده‌يگه‌ينێت، لێدانی لۆگۆ و له‌زگه‌ی تاكسی جارێكى تر درێژ كرایه‌وه‌.

فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر، له‌ په‌یجی فه‌رميى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) له‌باره‌ى لێدانی لۆگۆ و له‌زگه‌ی تاكسی رايگه‌ياند: سەرجەم شوفێرانی تاکسی لەشاری هەولێر، بەتایبەتی ئەوانەی لەزگە و لۆگۆیان لە تاکسیەکانیان نەداوە، ئاگادار دەکەینەوە، کە ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگە بۆمانگێکی تر درێژکرایەوە.”

گوته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر راشيگه‌ياند: به‌م پێیه‌ تا 2021/12/1 واده‌كه‌ درێژ كراوه‌ته‌وه‌،”

فازڵ حاجى ده‌شلێت:” ئەمە دوا وادە و دوامۆڵەتە بۆ لێدانی لەزگە، بۆیە داوایان لێدەکەین، کە لەم ماوەیە سەردانی گواستنەوەی هەولێر بکەن بۆ دەستکردن بە ڕێکارەکانی لەزگەکردن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.”

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *