نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسروور بارزانی.. بوودجەیەکی نوێ بۆ پڕۆژەکانی ڕانیە تەرخان دەکات

بەفەرمانی مەسروور بارزانی.. بوودجەیەکی نوێ بۆ پڕۆژەکانی ڕانیە تەرخان دەکات

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕە پارەیەکی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی‌ گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری ڕانیه تەرخان کرد.

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بڕ‌ی 382 ملیۆن و 900 هه‌زار دینار دا، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری ڕانیه‌”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *