سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕە پارەیەکی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری ڕانیه تەرخان کرد.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بڕ‌ی 382 ملیۆن و 900 هه‌زار دینار دا، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی به‌شێك له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری ڕانیه”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌م بڕه پاره‌یه به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.