نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

لە پەیامی مەسرور بارزانی هاتووە: “پیرۆزبایی لە لایەنە براوەکانی دیکەی ئەم هەڵبژاردنەش دەکەم و هیوادارم، هەموومان پێکەوە، بتوانین لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان کار بکەین، بۆ جێبەجێکردنی تەواوی دەستوور و بە دیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و شەراکەتی راستەقینە لەسەر ئاستی عێراقدا، بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی”.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:

بە بۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی، سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و هەمو خەڵکی کوردستان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی نوێنەرانی کورد لە کەرکووکی دڵی کوردستان دەکەم کە جارێکی تر سەلماندیان پێناسەی کەرکووک کوردستانیە.

سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی لە کەرکووک بەو ڕێژە بەرزە، ئاماژەیە بۆ وەفاداری خەڵکی کەرکووک بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بەرخودان و کوردایەتی.

سوپاسی خوشک وبرایانی ئێزیدی دەکەم کە لە ناوچەکانیان و بەتایبەتی لە دەڤەری شنگال، پشتیوانی بەهێزی خۆیان بۆ پارتی دووپات کردەوە کە بە دڵنیاییەوە، پارتیش وەک هەمیشە، بەرگریکاری بەهێزی مافەکانیان دەبێت. 

هەروەها پیرۆزبایی لە لایەنە براوەکانی دیکەی ئەم هەڵبژاردنەش دەکەم و هیوادارم، هەموومان پێکەوە، بتوانین لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان کار بکەین بۆ جێبەجێکردنی تەواوی دەستوور و بە دیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و شەراکەتی ڕاستەقینە لە سەر ئاستی عێراقدا، بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.

مەسرور بارزانی

12ی ئۆکتۆبەری 2021

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *