نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای پارتی باس له‌ به‌رنامه‌ی نوێ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی ده‌كات

به‌رپرسێكی باڵای پارتی باس له‌ به‌رنامه‌ی نوێ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی ده‌كات

پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژانی داھاتوو بانگەشەی ھەڵبژاردن بەرفراوانتر دەکات و بەرپرسێکی پارتییش دەڵێ، خەریکی پلانی چالاکی بەرفراوانین بۆ ئەوەی بانگەشە زیاتر گەرم بکەین.
ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی ٢ی پارتی، ڕاگەیاند: “لە دوای تیرۆپشکی ناوی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق، پارتی لە ڕێگەی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە کاندیدەکانی ناساند و دەستی بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق کرد، چالاکییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەپێی پلانی داڕێژراو بەڕێوە دەچن.”
بەرپرسی لقی دوو گوتیشی: “ھەڵبژاردنی ئەم جارە بەھۆی گۆڕانکاری و جێبەجێکردنی سیستەمی بازنەیییەوە، گۆڕانکاری بەسەر شێوازی بانگەشەدا ھاتووە، چونکە ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو کاندید ئازاد بووە لە کوێ بانگەشە دەکات، ئێستا ھەر کاندیدێک تەنیا لە بازنەی خۆی دەتوانێت بانگەشە بکات، ئەمە کاریگەریی کردووەتە سەر شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشە.”
ئەحمەد کانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “پارتی لە ھەموو دەڤەرەکان پلانی ھەیە بۆ بانگەشە و پلانەکەش بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، تا نزیک بینەوە لە وادەی ھەڵبژاردنەکان بانگەشە گەرمتر دەبێت، لە سنووری لقی دووی پارتیمان پلانمان ھەیە بۆ چالاکیی بەرفراوان و گەورە خەریکی دانانی پلانی چالاکییەکانین، واتە ڕۆژانی داھاتوو بە گوڕوتینێکی زۆرترەوە بانگەشە بەڕێوە دەبەین.”

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *