وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به گووژمه‌ی 35 ملیۆن دینار پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی لوله‌ی بۆ گه‌ڕه‌كی ماموستایانی شاری هه‌ولێر خستووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ باشتربوونی دۆخی دارایی پڕۆژه خزمه‌ت گوزارییه‌كان ده‌خاته‌وه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
وەزارەتی شارەوانی ڕای گه‌یاندووه: بە گوژمەی 35 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكی مامۆستایانی شاری هەولێر دەستیپێكرد.
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسانی حكوومه‌تی خۆجه‌ی هه‌ولێر،سه‌ردانی گه‌ڕه‌ك و بازاڕ و هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و گوێ له داواكارییه‌كانیان ده‌گرن و به‌پێ خواستی هاووڵاتییان پڕۆژه ده‌خه‌نه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.