نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماكرۆن سوپاس و ستایش بۆ كورده‌كان و پێشمه‌رگه‌

ماكرۆن سوپاس و ستایش بۆ كورده‌كان و پێشمه‌رگه‌

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان هێنا، لە هەمان كاتدا بەر لە بەڕێكەوتنی بەرەو پاریس، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، سوپاس و ستایشی گەلی كوردستان و پێشمەرگەی كردووە.

پێش كەمێك ماكرۆن لە تویتەرەكەی وێنەیەكی پۆلێك لە خانمە پێشمەرگەی كوردستانی داناوە و نووسیویەتی “ڕێز و ستایش بۆ ئەو جەنگاوەرانەی لە بەرەی پێشەوە دژ بە داعش جەنگان. سوپاس و ستایش بۆ کوردەکان و هێزی پێشمەرگە کە ناوەکەشیان واتا ئەوانەی ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە. سوپاس بۆ هێزە عێراقییەکان، ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزەکانی فەڕەنسا.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجام دا.

دواتر لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی كۆبووەوە و دوای دیدارەكەشیان، ماكرۆن بە یاوەری سەرۆك بارزانی چاوی بە بنەماڵەی شەهید هوجام سوورچی كەوت و قسەی لەگەڵ منداڵەكانی شەهید هوجام كرد، ئینجا هەر بە یاوەری سەرۆك بارزانی چاوی بە پۆلێك خانمە پێشمەرگەی كوردستان كەوت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *