
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لە لوتکەی بەغدا باس لە رۆڵی کاریگەری پێشمەرگە دەکرێت، لە تێکشاکاندنی داعش لە عێراق بەتایبەتی لە مووسڵ.
یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگهیاند: لە لوتکەی بەغدا باسی رۆڵی کاریگەری پێشمەرگە دەکرێت لە شەڕی تیرۆر، هێزی پێشمەرگە رۆڵی سەرەکی هەبوو لە تێکشکاندنی داعش بە تایبەتی لە مووسڵ.
گوتیشی: لەگەڵ هێزی پێشمەرگە هەمیشە هاوکاری و هەماهەنگیمان دەبێت، بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش، پێشمەرگە لە شەڕی داعش رۆڵی گرنگی هەبووە لە چوارچێوەی سیستمی بەرگری عێراق.
یەحیا رەسوڵ، دهشڵێت: پێویستمان بەوەیە جارێکی دیکە هێزەکانمان بنیات بنێینەوە، سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکەین کە هاوکاریمان دەکەن لە بەرزکردنەوەی توانای هێزەکانی عێراق، پاڵپشتییەکی زۆر هەیە بۆ بەرزکردنەوەی توانای هێزەکانمان.
سەبارەت بە رێککەوتنی شنگال و دۆخی شارۆچکەکە یەحیا رەسوڵ، رایدهگهێنێت: رێککەوتنی شنگال رێککەوتنێکی گرنگە هەنگاوی باش نراوە، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایسپاردوین بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، پەنا بەخوا رێککەوتنەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرێت.