به‌رپرسێك له كاره‌بای گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كات كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ڕووناك كردنه‌وه‌ی گونده‌كانی گه‌رمیان، به‌تایبه‌ت ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌دێی ئاوه‌سپی سه‌ر به شارۆكه‌ی كفری و گونده‌كانی خانه‌قین.
ئالان ئه‌ركان، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕووی گه‌یاندنی كاره‌باوه بۆ گونده‌كانی گه‌رمیان. له ڕێى كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسیشهوه كاری ڕژد ده‌كرێت بۆ گه‌یاندنی كاره‌با به گونده‌كانی سنووری گه‌رمیان به تایبه‌ت گونده‌كانی سنووری كفری و شاره‌دێی ئاوه‌سپی.
ڕوونى كرده‌وه، “ئه‌و گوندانه‌ی له ئێسته‌دا كاره‌بایان پێ ده‌گه‌یه‌ندرێت، به تایبه‌ت له گونده‌كانی سنووری كفری و خانه‌قین بریتین له گونده‌كانی سنووری ئاوه‌سپی وه‌ك بهكرهگهره و كۆشك و خان و سپی سه‌ر و كه‌ریم باسامن”.
هه‌روه‌ها گوتی، “دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی 165 مێگاواتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، دانانی وێستگه‌ی مۆبایلی (25MGA/33/11KV)ی ساڵح ئاغا له شاره‌دێی قۆره‌توو به بڕی (1,221,144,267) دینار، هه‌روه‌ها گۆڕینی ته‌لی گه‌ینه‌ری هێڵی 132KV له جۆری (D.C Lark) بۆ جۆری (D.C Lark HTLS) به درێژایی 29 كیلۆمه‌تر به تێچوونی (2,211,370) دۆلار، له‌گه‌ڵ بنیاتنانی هێڵی (D.C Lark 33KV) له نێوان هه‌ردوو وێستگه‌ی 132KV و 33KV كفری به درێژایی 7.6 كیلۆمه‌تر به بڕی (875.000) دۆلار و چاككردنه‌وه‌ی (132) گۆڕه‌ر”.
ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی كاره‌بایی بۆ گه‌نجینه‌كانی كه‌لار، كفری و خانه‌قین به به‌های (332,639,000) دینار، ڕاكێشانی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی شاره‌دێی باوه‌نوور و ڕاكێشانی فیده‌ر بۆ وێستگه‌ی ساڵح ئاغا به به‌های (123,500,000) دینار، به‌ستنی (63,293) پێوه‌ری زیره‌ك له كۆی (75,184) هاوبه‌ش، زیادكردنی (3,938) هاوبه‌شی نوێی كاره‌با، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بار زۆری چه‌ند فیده‌رێك، نه‌هێشتنی (1802) سه‌رپێچی بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با، ئه‌مانه مشتێك له خه‌رمانی حكوومه‌ت بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.”