پارتی دیموكراتی كوردستان له دوواین هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به ده‌ست هێنانی 26 كورسی له‌گه‌ڵ به‌شێك له كورسی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كان بووه حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان، به‌رپرسێكی باڵای پێشووی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ، پێشبینی ده‌كات له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ش پارتی یه‌كه‌می عێراق و كوردستانبێت.
محه‌ممه‌د ڕه‌ووف به‌رپرسی باڵای پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی و جێگری به‌رهه‌م ساڵح له هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، ڕای گه‌یاند، كورد له‌م هه‌ڵبژاردنانه له نێوان 50 بۆ 60 كورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان و كورسییه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه به حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
ناوبراو پێ واییه، ئۆپۆزسیۆن ناتوانێت متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ئاسانی دروست نابێت.