
عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئێسته حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنی سیاسی و ئیداریان هه‌یه بۆ كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،له یادی 75 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی ده‌ڵێ،پارتی كارده‌كات بۆ باشتركردنی ژیانی هاووڵاتییان.
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دیدارێكی ڕۆژنامه‌نوسی، ڕای گه‌یاندووه:” پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌باتێكی گه‌وره‌ی بۆ ئاسازی و خۆشگوزه‌رانی و ڕزگاركردنی گه‌لی كورد له ژێرده‌سته‌ی ڕژێمی داگیركه‌ری عێراق كردووه.
سه‌ید عه‌لی ده‌شڵێت، ڕۆڵی پارتی دیاره له هه‌نگاوه‌كانی بۆ باشتركردنی دۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵك،پارتی ژیانی خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی میللەتەکەمان له كاره پێشینه‌كانییه‌تی.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە