نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / شریهان چیرۆكە كاریگەر و سەرنجڕاكێشەكەی لەدایكبونی كچەكەی دەگێڕێتەوە

شریهان چیرۆكە كاریگەر و سەرنجڕاكێشەكەی لەدایكبونی كچەكەی دەگێڕێتەوە

ناوی خانمە ئەكتەر، شریهان لە گوگڵ بو بە ترێند پاش ئەوەی چیرۆكە سەرنجڕاكێشەكەی لەدایكبونی دوەمین منداڵی گێڕایەوە.

شریهان لە پێگەی ئینستاگرامی خۆی لە یادی لەدایكبونی دوەمین كچی، لە پێگەی ئینستاگرامی خۆی رایگەیاند، “هەمو خەونم ئەوەبو لولوه‌ی كچم خوشكێكی هەبێت، كە تەمەنی بو بە هەشت بۆ دە ساڵان پێی وتم خوشكێكی دەوێت یاری لەگەڵ بكات، پێم وت منیش هەمان خۆزگەم هەیە، بەڵام پزیشكەكان پێیان وتم مەحاڵە”.

وتیشی، “لە هەمان ساڵ لە دیسەمبەری 2008، رۆیشتم بۆ بەجێگەیاندی حەج، لەوێ سوڕەتی مریەمم خوێندەوە و داواكاریەكەی خۆمم به‌ خودا وت، خوداش دیاریەكەی پێبەخشیم، چونكە لەگەڵی هیچ شتێك مەحاڵ نییە”.

لە درێژەی چیرۆكەكەیدا باسیلەوەشكرد، “پزیشكەكانم ئاگاداركردەوە لە دوگیانم، بەڵام پێیان وتم مەحاڵە، چونكە دوگیانی نەخۆشیەكەت چالاك دەكات و بڵاودەبێتەوە لە جەستەدا، هەڵبژاردنی ئەوەیان پێدام لەناویببەم، بەڵام من دیاری خودام هەڵبژارد و پێم وتن، ئەو منداڵە دیاری خودایە و ئێوە نایزانن”.

لە كۆتایشیدا پەیامێكی بۆ كچەكەی نارد و وتی، “تۆ خۆزگەی خوشەكەكەت بویت و وەڵامی پاڕانەوەكانی من بویت لە تەنیشتی قورئانی پیرۆزەوە”.

شریهان یەکێکە بوە لە جوانترین ئەکتەرەکانی سینەمای میسر و  ناوی تەواوی شریهان ئەحمەد فەتاحە، لەدایکبوی ساڵی 1965 خەڵکی شاری قاهیرەی میسرە، باوکی پارێزەر بوە، خاوەنی سێ خوشک و برایە.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *