نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / راگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

راگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی پەرلەمانتارێکی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیەنێت” تۆمەتێکی کوێرانەی خستووەتە پاڵ هەرێمی کوردستان”.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە: “پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق بە ناوی حاکم زاملی لە میدیاکاندا تۆمەتێکی کوێرانەی خستووەتە پاڵ هەرێمی کوردستان، کە گوایە “هێڵێكی تیرۆریستی له‌ توركیاوه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌ولێر و پاشان كه‌ركووك و به‌ره‌و دیاله‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت”، ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیمان لەم جۆرە لێدوانانە، کە نەک هیچ سوودێکیان نییە، بەڵکو هۆکاریشن بۆ لێکدوورکەوتنەوە و نەمانی متمانەی لایەنە عێراقییەکان، وەبیر هەموو لایەک دەھێنینەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە ریزی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بووە و  لە ساڵی 2014ـەوە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و بە هەزاران کەسی قارەمانمان لە پێناو پاراستن و ئاسایشی کوردستان و عێراق، شەهید و بریندار بوون”.

لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیار ئاماژە بەوەشکراوە: “ئەم جۆرە لێدوانانە تەنیا خۆ دزینەوەیە لە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر کەموکورییەکانی دۆخی ئاسایشی ناوچەکانی دیکەی عێراق، و باشتر وایە لە جیاتی تۆمەتهەڵبەستن بۆ یەکتری، هەموو لایەک توانا و کۆششیان یەکخەن لە پێناو ئاسایش و ئارامی و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ سەرجەم هاونیشتمانیان”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *