نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بەرەی ئاشتی و ئازادی سووریا دەکات

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بەرەی ئاشتی و ئازادی سووریا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 10ی تەمووزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی بەرەی ئاشتی و ئازادی سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە و هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستانی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا تاووتوێ کرا.

جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا کرا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کە لە بەرژەوەندی پێکهاتە جیاوازەکانی سووریادا بێت.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *