
چاودێرێکی سیاسی،پەکەکە به ھاوكاریی ئه‌و تاقمەی نێو یەكێتی یان بە چاوپۆشیكردنی ئەوان، پەكەكە سه‌رانه له خه‌ڵكی دەڤەری سلێمانی وەربگرێت.
چەكدارانی (پەكەكە) بە پشتیوانیی تاقمێكی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باج و سەرانە لە خەڵكی سنووری سلێمانی دەسەنێت، لە بەرامبەریشدا هەندێك ئاسانكاری بۆ بازرگانی و كارە نایاساییەكانی ئەو تاقمە دەكات.
نه‌دا مێرگه‌سۆرى، چاودێرى سیاسى ڕاگه‌یاند: ”بوونی په‌كه‌كه له هەرێمی كوردستان ناده‌ستووری و نه‌یاساییە، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسیارێتیی خۆی به روونی به‌رامبه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ھێزه له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكات.
جەختیشی كردەوە، چه‌كدارانی په‌كه‌كه بوونه‌ته بەڵا و بارگرانی و دێوزمه بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی جموجۆڵی چه‌كداری تێدا ده‌كه‌ن. گوند و ئاوایی خه‌ڵكیان داگیر كردووه و كوڕ و كچی كورد ده‌ڕفێنن و سه‌رانه و باج له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ”هه‌ندێك لایەن لە هەرێمی كوردستان، بە تایبەتیش تاقمێكی نێو یه‌كێتی بێ شەرمانە پاڵپشتی ئەو هه‌وڵە قێزه‌ون و ماڵوێرانكەرەی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ده‌ن.