نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر بودجە کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر بودجە کۆدەبێتەوە

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه‌ و گرنگترین بابەتیش گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 دەبێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ ڕاگه‌یانراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ “چرکە” ناردووه‌، ئاماژی كردووه‌، “ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی حوزه‌یران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئه‌نجام ده‌دات.”

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ڕوون كراوه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه‌ ده‌خرێنه‌ به‌رباس و گفتوگۆ:

دووه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیره‌كانی (دارایی و ئابووری، كاروباری پێشمه‌رگه‌، كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان) و سكرتێری لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، له‌ مانگی ئایاری 2021 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی ڕاپۆرتی دووه‌می لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.

سێیه‌م: خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتێكی شیكاری له‌باره‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای (په‌روه‌رده‌ و فێركاریی له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق) كه‌ له‌ (197) ماده‌ پێكهاتووه‌.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *