نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەفین دزەیی:پەکەکە کێشەی لە گەڵ حکومەتی کوردستان هەیە

سەفین دزەیی:پەکەکە کێشەی لە گەڵ حکومەتی کوردستان هەیە

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، گرژییەکان لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی نییە، لەنێوان پەکەکە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (BBCـی تورکی) راگەیاندووە: پەکەکە 30 ساڵە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر بووە و خۆیشی بە جێگرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەزانێت.

سەفین دزەیی هەروەها رایگەیاندووە:هێزی پێشمەرگە لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، کە وەزارەتێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە کێشەکە لەنێوان پەکەکە و پارتیدا نییە، بەڵکو لە نێوان پەکەکە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو گرژییانەی لە ناوچە سنوورییەکان دروست بووە، پەکەکە لێی بەرپرسە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *