
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، گرژییەکان لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی نییە، لەنێوان پەکەکە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (BBCـی تورکی) راگەیاندووە: پەکەکە 30 ساڵە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر بووە و خۆیشی بە جێگرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەزانێت.
سەفین دزەیی هەروەها رایگەیاندووە:هێزی پێشمەرگە لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، کە وەزارەتێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە کێشەکە لەنێوان پەکەکە و پارتیدا نییە، بەڵکو لە نێوان پەکەکە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو گرژییانەی لە ناوچە سنوورییەکان دروست بووە، پەکەکە لێی بەرپرسە.