نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / میدیاكانی لاهوور و پافڵ زانیاری دژ به‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه

میدیاكانی لاهوور و پافڵ زانیاری دژ به‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه

میدیای فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و میدیای سەر بە تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر لەبارەی ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا، زانیاریی دژ بە یەكتر بڵاو دەكەنەوە و هەر یەكەی بە دەستكەوتی بەرپرسێكی حزبەكەی دەناسێنێت.
هەرچەند تا ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدای راگەیاند، پەرلەمانتارانی سەر بە تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر بانگەشەی ئەوەیان دەكرد گوایە رێككەوتن نەكراوە و بگرە دەیانگوت حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت مانگانە سەد ملیار دیناریش بۆ بەغدا بنێرێت، كەچی لەوەتەی رێككەوتنەكە ڕاگەیاندراوە، میدیاكانی یەكێتی لە ململانێیەكی سەختدان و هەر یەكەیان هەوڵدەدەن سەركەوتنەكە بە دەستكەوتی یەكێكیان لێك بدەنەوە.
ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتی لە هەوڵێكدا نووسیویەتی (بە هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێم دەنێرێت)، ئەمەشی وەك دەستكەوتی قوباد تاڵەبانی بە خەڵكی فرۆشتۆتەوە.
لە بەرامبەردا میدیاكانی سەر بە لاهوور جەنگی بە چەندان هەواڵ بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە گوایە ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا بە هەوڵی نیو سەرۆكی حزبەكەیان كراوە و دەستكەوتەكەشیان بۆ ئەو گەڕاندۆتەوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *