ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی بەهەموو هێزێکیەوە پشتگیریی لەحکومەتی هەرێم دەکات بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ هەموو بستێکی کوردستان، ده‌شڵێت.
عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پارتی هیچ ململانێیەکی لەگەڵ پەکەکە نییەو بەنیازی شەڕنییە لەگەڵیاندا، بەڵام پارتی بەهەموو هێزێکیەوە پشتگیریی لەحکومەتی هەرێم دەکات بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ هەموو بستێکی کوردستان‌و پاراستنی ئەمن‌و ئاسایشی هەرێم‌و هاوڵاتیه‌كانى.
ده‌شڵێت:”لەچەندین کەناڵی جیاوازەوە بەپەکەکەمان ڕاگەیاندووە کەوا دەبێت ناوچە سنورییەکان چۆڵبکەن‌و ڕادەستی ھێزی پێشمەرگەو دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بکەن، بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەو ناوچانە بۆ پێشمەرگە جێبێڵن، پەکەکە ئامادەنییە بەبێ شەڕ، ناوچە سنوورییەکان‌و شاخ‌و چیا‌و گوندەکانی ئەو ناوچانە ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە بکات.
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى هێرشده‌كاته‌سه‌ر په‌كه‌كه‌و ده‌ڵێت:”ھۆکاری دروستبوونی پەکەکە ڕوونە کە بۆ ڕێگرتن بووە لەبزووتنەوەی ڕاستەقینەی کوردی، وەک ئامرازێک پەکەکە لەلایەن ھێزە ئیقلیمییەکان لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە تائێستا بەکاردەھێنرێن.