
بەپێی زانیارییەكان لە ماوەی رابردوودا بە چەندان شێواز لاهوور جەنگی و دەستە و تاقمەكەی هەوڵیانداوە ئاستەنگ بخەنە بەردەم رێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا، بە كەمكردنەوەیەكی بەرچاوی داهاتی مەرزەكانی سلێمانی لە ماوەی دوو مانگی رابردوو لە لایەكەوە، بە هاندانی هەندێك لایەنی شۆڤێنی و نەیاری هەرێمی كوردستان.
وێڕای هەوڵەكانیان، تاقمەكەی لاهوور جەنگی شكستیان هێنا و هەولێر و بەغدا ڕێككەوتن، بۆیە لە ڕێگەی میدیاكانیانەوە و بە مەبەستی پەردەپۆشكردنی شكستەكەیان، چەند هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە و بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە بە هەوڵی لاهوور جەنگی حكوومەتی عێراق رازی بووە پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
لەمبارەیەوە ئیسلام حوسێن، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق راگەیاند: ”لاهوور جەنگی هیچ بەهایەكی نە لە عێراق و نە لە هەرێمی كوردستاندا نییە و لە بەغدا كەس حیسابی بۆ ناكات.
جەختیشی كردەوە كە تا ئەو كاتەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ نەچووە سەرهێڵ و خۆی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی نەكرد، نەك هەر نەیاندەزانی هەولێر و بەغدا ڕێكدەكەون، بگرە هەندێك پەرلەمانتاریان بانگەشەی ئەوەیان دەكرد گوایە هەرێمی كوردستان مانگانە دەبێ سەد ملیار دیناریش بداتە بەغدا،.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە