نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ده‌قی ئه‌و به‌یان نامه‌یه‌ بخوێنه‌وه‌ مام جه‌لال به‌ سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێ پیاوی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ره‌

ده‌قی ئه‌و به‌یان نامه‌یه‌ بخوێنه‌وه‌ مام جه‌لال به‌ سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێ پیاوی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ره‌

له‌ دەقی بەیاننامەیەكی مام جەلالە لە 25– 12– 1992 لەسەر شەڕپێفرۆشتنەكانی پەكەكە بە ھەرێمی كوردستان بە دەستخەتی خۆی نووسیویەتی، چركه‌ به‌ته‌واوه‌تی بڵاوی ده‌كاته‌وه.‌

ده‌قی به‌یان نامه‌كه‌
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
سكرتێری گشتی

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان باش لەو ڕاستیە گەییشتوون كە سەركردەی پەكەكە بە فیتی دوژمنانی كورد و كوردستان و بە نیازی تێكدانی پەرلەمان و حكوومەتی فیدراڵیی كوردستان، شەڕی براكوژیان بۆ ماوەیەك سەپاند بەسەرماندا، دوای ھێرش و پەلامارەكانی پەكەكە و ئابڵووقەدانی ھێزەكانیان لەلایەن ھێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە، دوای ئەوەی فیشاڵ و درۆودەلەسەكانیان دژی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و خەڵكی كوردستان سووك و ڕیسوا بوون، سەركردایەتیی كوردستانی عێراق شەڕ ڕاگرتنی قبووڵ كرد بۆ ئەوەی چیتر خوێنی كورد بەفیڕۆ نەڕژێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *