له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان به چه‌ك و ڕاهێنانی سه‌ربازی هاوكاری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێ، به‌شێك له چه‌كی ئه‌مریكا لای پێشمه‌رگه به فه‌رمانی لاهوور جه‌نگی فرۆشراوه به ئێران.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له لیوای 9ی شاره‌زوری پێشمه‌رگه ئاشكرای ده‌كات، و ده‌ڵێ:” لیوا فاروق کە بەرپرسی پێشووی لیوای ٩ی وەزارەتی پێشمەرگە بوو چەکی لیواکەی فرۆشتووه بە ئێران،دواى ماوه‌يه‌ك له ديارنه‌مانى ئه‌و چه‌كانه پێدانى چه‌كه‌كان به ئێران ته‌واوى بەڵگەکان کەوتنە دەست ئەمریکا و لايه‌نى ئەمریکاش پێشانی وەیری پێشمەرگەیدا.
ئه‌مریكا توڕه‌یه و چه‌ك به‌و لیوایه نادات، سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌مریكییه‌كان زۆر توڕه بوون، بەئاشکرا ئه‌وه‌يان به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گوتووه كه ھیچ ئیمتیازاتێک نادەین بە لیوای 9ی شاره‌زوور.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شى گوت كه لیوا فاروق بە فەرمانی لاھور جەنگی ئەوکارەی کردووە،ئەگەر نا لەخۆیەوە بوێری ئەو کارەی نیە،کەچی دەبێت پێشمەرگەی داماو باجەکەی بدات و رۆژانه گله‌يى له نه‌بوونى چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى بكات “.