نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حزبی سۆسیالیست..بۆ گروپێكی یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌ كار بۆ شه‌ڕی برا كوژی مه‌كه‌ن

حزبی سۆسیالیست..بۆ گروپێكی یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌ كار بۆ شه‌ڕی برا كوژی مه‌كه‌ن

بەرپرسێكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، رەخنە لە میدیاكانی كوردستان دەگرێ لەوەی بەشێكیان رۆڵی خراپیان هەیە لە زیاتر تێكدانی دۆخەكە و پێی وایە، رۆژێك هەر خۆیان پەشیمان دەبنەوە. ئەو داوا لە پەكەكە دەكات چیتر نەبێتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان.

سۆران حەسەن جێگری مەكتەبی ئامار و هەڵبژاردنی حزبی سۆسیالیست ، ڕاگەیاندووه‌، “وەك حزبی سۆسیالیست ڕامان ڕوون و ئاشكرایە و دژی شەڕی كورد بە كوردین، پشتیوانی ئاشتی دەكەین و پێمان وایە هێزەكانی پەكەكە، حزبی باكوری كوردستانن و پێویستە موراعاتی بارودۆخی هەرێمی كوردستان بكەن، كێشە بۆ گوندەكان و خەڵكەكەی دروست نەكرێت و خەباتیان ببەنەوە شوێنەكانی خۆیان.”

وەك زیاتر خستیەروو، كاتێك پێشمەرگەكانی حزبەكانی باشوور خەباتیان دەكرد، هیچ كات نەبوونە سەرئێشە بۆ هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دۆخی ئەوان لە بەرچاو گیراوە، دەبێت ئەمانیش دۆخی خەڵك و حكوومەتی هەرێم لەبەرچاو بگرن.

ئەو نیگەرانە لەوەی كۆمەڵێك گرووپ لە ڕێی ڕاگەیاندنەكانیانەوە كار لەسەر پشێویی دۆخەكە دەكەن. بە پێویستی دەزانێ میدیاكانیان دۆخەكە هێور بكەنەوە، چونكە كەس لە شەڕ و كوشتن نەیبردووەتەوە، ئەو پەیج و ماڵپەڕ و لایەنە سیاسییانەی هانی شەڕ دەدەن، دواجار هەر خۆیان لەو كردارەیان پەشیمان دەبنەوە.

سۆران حەسەن لەبارەی هەڵویستی یەكێتی ئاماژەی دا، یەكێتی بەشێكی گرنگە لەم وڵاتە كە خەبات و قوربانی زۆری داوە و پێی وایە، دەبێت موراعاتی دۆخەكە بكات و كار بۆ ئاشتی بكات.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *