نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دنیای ده‌ره‌وه‌ ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن پشتیوانی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌ ده‌رده‌بڕن

دنیای ده‌ره‌وه‌ ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن پشتیوانی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌ ده‌رده‌بڕن

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتەوە و ئەو کارەی پەکەکە هەر زوو لەلایەن بەشێک له‌ وڵاتانی نێودەوڵەتی ئیدانە کرا و بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتیش دەڵێت، “وڵاتانی نێودەوڵەتیمان لەو کارانە ئاگادار کردووەتەوە.”

پەکەکە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندایە، چەندان شوێنی هەرێمی داگیر کردووە و ڕێگە نادات هیچ کەس و پێشمەرگە بەتایبەتی لەو ناوچانە نزیک بێتەوە، ئێسته‌ دەستی داوەتە هێرشکردن بۆ سەر پێشمەرگە و دەیەوێت ڕێگا و جێگه‌ بۆ پێشمەرگە دانێت لە کاتێکدا پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و خاوەنی خاکی هەرێمی کوردستانە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،ڕاگەیاند، لەسەر ئەو کارانەی پەکەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرانبەر بە پێشمەرگە ئەنجامی دا، بەشێک لە وڵاتان پێوەندییان پێوە کردووین و هەڵوێستی فەرمییان هەبووە لەسەر ئەو کارانە.

ئەوەیشی گوت، “سەرەڕای ئەوەیش ئیدانەی ئەو کارانەی پەکەکەیان کردووە و خۆشمان لەسەر ئاستی فەرمانگەی پێوەندییەکان وڵاتانی نێودەوڵەتی و هەموو لایەکمان لەو کارانەی پەکەکە ئاگادار کردووەتەوە، کە پەکەکە لە خاکمان دەیکات.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *