
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی پارتی زانیاری له‌سه‌ر جووڵه‌ی (په‌که‌که) له سلێمانی ده‌خاته روو و ئاشكرای دەكات، ئه‌وه‌ی گرووپێکی ناو یه‌کێتی ده‌یکه‌ن، یاریکردنه بۆ دروستکردنی شه‌ڕی ناوخۆ.
نه‌جات حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی ڕایگه‌یاندووه،گرووپێکی خیانه‌تکار له نێو یه‌کێتی به ئاشکرا دووفاقی ده‌که‌ن، ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسیی ئه‌وان له‌باره‌ی رفاندن و بردنی کچ و کوڕانی رانیه بۆ ناو په‌که‌که قسه‌م کرد، گوتم بۆ رازی ده‌بن په‌که‌که ئه‌و کچ و کوڕانه ببات؟ گوتی پێمان باشه نه‌بنه داعش و بچنه ناو په‌که‌که.
گوتیشی: “ئه‌مه عەقڵیەتی ئه‌وانه و ناتوانن ئیداره‌ی فکریی حزبیی خۆیان بکه‌ن، رێگا بۆ خه‌ڵک خۆش ده‌که‌ن بچنه ناو حزبی دیکه له دژی پارتی، ئێستاش یارمه‌تیدانی یه‌کێتی بۆ په‌که‌که زیاتر ئیستغلالە، پارتی رایگه‌یاندووه شه‌ڕی براکوژی ناکات، ئه‌مه یه‌کێتی و پهکهکەیە ئەم بابەتەیان قۆستۆتەوە، بۆیه پێویسته رێگای دیکه بدۆزرێته‌وه و تێ بگه‌یه‌نرێن، له ئاستی سه‌رکردایه‌تیی سیاسی‌یان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ن.
ئەو ئه‌ندامەی سه‌رکردایه‌تیی پارتی ئەوەشی روون کردەوە: “ئه‌و گرووپه‌ی نێو یه‌کێتی، خۆیان رێگانیشانده‌ری کوشتنی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی په‌که‌که بوون له ئه‌زمه‌ڕ له سلێمانی، ئێستا بۆ په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌که‌یان، بابه‌تی پارتی ده‌هێننه ئاراوه.