نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان..داوای ڕۆشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كات له‌ باشووری كوردستان

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان..داوای ڕۆشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كات له‌ باشووری كوردستان

بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت کە پەکەکە بووەتە هۆکاری ئەوەی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان لەشکرکێشیی بکات و دەشڵێ شوێنی خەباتی پەکەکە باکووری کوردستانە نەک هەرێمی کوردستان و کاتی ئەوە هاتووە پەکەکە خاکی هەرێمی کوردستان چۆڵ بکات.

شێخ کامیل نووری، بەرپرسی ڕایەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند: “ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەدرێژایی مێژوو بەرگریی لە خاکی کوردستان کردووە،ئەگەر پەکەکە هۆکاری شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی چەند ڕۆژی رابردوو بووبێت ئەوا تاوانێکی گەورەی ئەنجامداوە”.

گوتیشی: “شوینی پەکەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای تورکیا ناو خاکی باکووری کوردستانە نەک هەرێمی کوردستان، پەکەکە بیانووی داوەتە سوپای تورکیا بۆ ئەوەی خاکی کوردستان داگیر بکات، بێگومان هەڵە و هۆکاری پەکەکەیە کە سوپای تورکیا لەشکرکێشی دەکات، پێویستە پەکەکە ئاگری شەڕ لە خاکی هەرێمی کوردستان دووربخاتەوە”.

راشیگەیاند: “بەھۆی شەڕی داعش و شەڕەکانی تری بەرگرییکردن لە خاک، ھەرێمی کوردستان خوێن لە جەستەی دەچۆڕێت، بەداخەوە ئێستا شەڕ لە باکوورەوە گواستراوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ھەرچەندە سوپای عێراق نەماوە، بەڵام بەھۆی پەکەکەوە سوپای تورکیا گوندەکانمان خاپوور دەکات.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *