
له پێنجی ئه‌مانگه گروپێكی تیرۆرستی په‌كه‌كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له ئه‌نجامدا پێنچ پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بێت و چوار پێشمه‌رگه‌ش بریندار ده‌بن،حزبی سۆسیالیست ده‌ڵێ كرداره‌كانی په‌كه‌كه گوماناوییه.
ته‌نیا تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به خوێن به‌رهه‌م هاتووه پێویسته هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان كه به هه‌رهۆكارێك بوونیان هه‌یه چالاكییه چه‌كدارییه‌كانیان ڕابگرن، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان.
روونیشی كرده‌وه كه په‌كه‌كه به‌رجه‌سته‌ی سیاسه‌تێك ده‌كات له‌گه‌ڵ توركیا نیه‌تێكی خراپی دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌جۆرێك بیانوو ده‌داته توركیا تا له‌شكر كێشی بكاته هه‌رێم.
زیاتر گوتی، ئه‌و قسه‌ی په‌كه‌كه كه نابێت هێزی پێشمه‌رگه بڕۆنه ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌وانی تێدایه وه‌ك كفرێكی سیاسییه، پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه‌یه بۆ پاراستنی خاك و ئاو كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان دامه‌زراوه، هیچ هێزێك نابێت رێ به‌خۆی بدات به هێزی پێشمه‌رگه بڵێت ئیشی تۆ نییه سنوور بپارێزیت.