نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر لاهوور جەنگی هەڕەشەمان لێ دەکات

مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر لاهوور جەنگی هەڕەشەمان لێ دەکات

باڵی مەڵبەندی هەولێر ناوەندی وەستانەوەی ناوك نامەیەك بڵاو دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، لەلایەن لاهوور جەنگی یەكێتییەكانی هەولێر و پێشمەرگە دێرینەكان، چاوترسێن دەكرێن و دوور دەخرێنەوە.

ناوەندی وەستانەوەی ناوك كە دژی ئەو نادادگەرییەی لەناو یەكێتی هەیە دروست بووە، لە نامەیەكدا بڵاوی كردووەتەوە، لەدوای كۆنگرەوە چاوەڕوانی ئەوەمان دەكرد چاكسازی و ریفۆرم لەناو یەكێتیدا بكەن، جێی داخە تا ئێستە بڕیاربەدەستان هیچ كارێكیان نەكردووە كە جیاواز بن لە سەركردایەتیی پێشوو.

ڕوون كراوەتەوە، ئێمە وەك ناوەندی وەستانەوە، لە كۆنگرە و دوای كۆنگرەش هەلێكمان بۆ ئێوە ڕەخساند كە بتوانن گۆڕانكاری بكەن و بەلانی كەم ببنە جێی رەزامەندی هەڤاڵانی یەكێتی، بۆیە لە كۆنگرەدا هیچ لیستێكی سەربەخۆی خۆمان نەبوو، هەڤاڵانمان هەر لەریزی دۆستانی ئێوە كاندید كران و بەشێكی بەرچاویشیان توانیان بگەن بە ئەنجوومەنی سەركردایەتیی.

باس لەوەش كراوە، جێی داخە ئەوەی ئێستە بەدی دەكرێ نەك جێی هیوا و خۆشحاڵیمان نییە، بگرە بەمەبەست هەوڵ دەدرێ كادرانی یەكێتیی بێدەنگ بكرێن، هەروەها یەكێك لە دروشمە سەرەكییەكانی ئێوە بەر لە كۆنگرە، هەڵسانەوەی یەكێتیی و بەهێزكردنەوەی پێگەی یەكێتی بوو، ئێمە دەپرسین لە دوای كۆنگرە چیتان كردووە و پڕۆژەتان چی بووە بۆ ئاشتكردنەوەی هەڤاڵە تۆراوەكانی یەكێتی؟.

لە بەشێكی نامەكەدا ئاشكرا كراوە، ئەوەی تێبینیمان كردووە لای ئەو بڕیاربەدەستانەی ئێستە ئەوەی گرنگ نەبێت، دەنگدەر و بەهێزكردنەوەی پێگەی یەكێتییە، ئەو سەركردایەتییە نەك هەر نەیتوانی جیاواز بێت لە هەڤاڵانی پێشوو، بگرە جاران كاتی هەڵبژاردنەكان بیریان دەهاتەوە دڵی هەڤاڵان ئاشت بكەنەوە، ئێستە ئەوەش بەدی ناكرێ.

” ئەوە مەترسییەی ئێمە وەك كادرانی هەولێر كە مەبەستمانە ئاماژەی پێ بدەین، هەست دەكرێ لەلایەن لاهوور و بڕیاربەدەستانی تری یەكێتی، بەدەستی ئەنقەست لە كەسایەتیی سەركردە و پێشمەرگە دێرینەكان دەدرێ و بێدەنگ و چاوترسێن دەكرێن و هەوڵی دوورخستنەوەی ئەو بەشەی كادرە راستەقینەكان دەدرێ كە ئەمڕۆ لە پۆست و پێگەی خۆیان لەناو یەكێتی ماونەتەوە”، باڵی ناوەندی ناوك مەڵبەندی هەولێر لە نامەكەیان وایان نووسیوە.

بۆ لاهوور ئەوەشیان نووسیوە، ئەندامانی نووسینگەكەت بەشێوەیەكی زۆر نەشیاو هەڵسوكەوت لەگەڵ كادرانی باڵای یەكێتی دەكەن، لەوانە ئەندامێكی جنێوفرۆشی نووسینگەكەت تەنیا لەو ماوەیە ئەوەی ئێمە ئاگادار بین، سووكایەتیی بە چوار كادری یەكێتیی كردووە، وەك لەو ماوەشدا گرتەیەكی ڤیدیۆیی هەیە .

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *