
ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا ده‌ستی كردووه به بڕینه‌وه‌ی دار و سوتاندنی دارستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و شوێنانه‌ی به بیانووی چه‌كدارانی په‌كه‌كه داگیری كردوون، حكوومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه ده‌ڵێ له توركیای قبووڵناكه‌ین.
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر داربڕین و زیانگەیاندن بە سروشتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕیت و بە فەرمیش ئاگاداری حکومەتی تورکیای کردووەتەوە کە کۆتایی بە داربڕین لە ناوچە سنوورییەکان بهێنن کە جێگەی قبولکردن نییە .
حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، کە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان، بووەتە هۆی هاتنی هێزەکانی تورکیا و دروستبوونی شەڕو پێکدادانی نێوان هەردوولا ، بۆیە داوا دەکەین کە ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرن و چیتر دانيشتووانى ئەم ناوچەیە دووچارى نەهامەتی وئاوارەیی وماڵوێرانی نەکەن.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان