نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / د. به‌شیر حه‌داد: سبه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆده‌بنه‌وه

د. به‌شیر حه‌داد: سبه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆده‌بنه‌وه

د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و سبه‌ینێش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆده‌بنه‌وه‌، گفتوگۆكان ته‌واو بكه‌ن و راپۆرتێكی هاوبه‌ش ئاماده‌ بكه‌ن و رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر بكرێت له‌ نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت.

دكتۆر به‌شیر حه‌داد گوتیشی: هاتنی شانده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هاتنێكی زۆر گرنگ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌نجامێكی باش، بۆ ده‌ستنیشانكردنی بودجه‌ و به‌ زووترین كاتدا بودجه‌ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ بكرێت.

به‌شیر حه‌داد گوتیشی شایه‌نی باسه‌ كه‌ باس بكرێت ته‌نها به‌شی هه‌رێمی كوردستان نییه‌ كه‌ بودجه‌ دوا كه‌وتووه‌، به‌ڵكو عێراق تائێستا بودجه‌ی نه‌خستۆته‌ بواری جێبه‌جێكردن، هه‌موو پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌كان به‌شه‌ بودجه‌یان پێنه‌دراوه‌، پرۆژه‌كانیشان راوه‌ستاوه‌.

جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: ئێمه‌ چه‌ندین جار نووسراومان ئاڕاسته‌ى حكوومه‌تى عێراق كردووه‌ كه‌ به‌ زوویی ده‌ستبكات به‌ جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌ و به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌موو پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌كان بنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ى‌ پڕۆژه‌كان ده‌ست پێ بكرێنه‌وه‌، خه‌ڵكى له‌ دڵه‌ڕاوكێ و نه‌هامه‌تى رزگاریان بێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *