نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دەبوو بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار هەڵوێستی هەبووایە بەرامبەر تورکیا

دەبوو بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار هەڵوێستی هەبووایە بەرامبەر تورکیا

پاریزەرێك لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەركی خۆیان بەجێ گەیاند، بۆیە پێویستە یەكێتیی پۆستەكەی لە بەغدا بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بڕینەوەی دارستانەكان بەكار بهێنێت.

کارزان سەلام، پارێزەر لە شاری سلێمانی،راگەیاند، پەرلەمانتارانی پارتی لە چەند رۆژی رابردوودا كارێكی زۆر گرنگیان كرد، ئەو تاوانەیان ئاشكرا كرد كە بەرامبەر بە ژینگەی هەرێمی كوردستان دەكرێت كە لەمەدا بە تەنیا توركیا تاوانباری سەرەكی نییە، بەڵكوو پەكەكەش تاوانبارە.

ئەو پارێزەرە ڕوونی كردەوە كە بەپێی ماددەكانی (٣٣ و ٦٧ و ١١٤)ی دەستووری عێراق، بە پلەی یەكەم ئەركی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە سەرەكییەكانی و سەرۆك كۆماری عێراقە كە ڕێگە لە پێشێلكردنی سەروەریی دەوڵەتەكە و دروستكردنی هەڕەشە لەسەر سەلامەتیی خاكەكەی بگرن.

سەلاد دەڵێ،ئەوەی ئێستا لە بەرامبەر دارستانەكانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەی پەكەكەیە كە توركیای پەلكێشی ناوخۆی كوردستان كردووە، كەچی هێشتا پاساو بۆ پەكەكە دەهێننەوە.

كارزان سەلام باسی لەوە كرد كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكێكە لەو لایەنانەی موزایەدە بە بابەتی بڕینەوەی دارستانەكانەوە دەكات لە كاتێكدا هەر ئەو حزبە لە ساتەوەختی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەردا نەك هەر دار و درەخت، بەڵكوو زیاتر لە نیوەی خاكی كوردستانی رادەستی میلیشیاكانی عێراق كردووە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *