نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لیژنە لەسەر داگیرکردنی زەوی لە سلێمانی پێکدەهێندرێت

لیژنە لەسەر داگیرکردنی زەوی لە سلێمانی پێکدەهێندرێت

لێژنەی شارەوانیی پەرلەمانى كوردستان، چەند لیژنەیەك لەسەر داگیركردن و فرۆشتنى زەوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پێك دەھێنێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نزار سورچی، بڕیاردەری لێژنەی شارەوانیی په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگەیاند: “ماوەیەكە لەلایەن ژمارەك دەستڕۆیشتووى شارى سلێمانی، ھەڵمەتی فرۆشتن و داگیركردنى زەوی له‌ شاره‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه‌، ئەو زەوییانە داگیر دەكرێن و دەكرێنە پرۆژەی وەبەرھێنان، لە كاتێكدا ئەو زەوییانە موڵكی گشتین”.

گوتیشی: “ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 31/5/2021، لێژنەی شارەوانیى په‌رله‌مانى كوردستان، چەند لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون و ڕێگریكردن لە داگیركردنی ئەو زەوییانە پێك دەھێنێت”.

بڕیاردەری لێژنەی شارەوانیی په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه‌ش كرد: “داگیركردنی ئەو زەوییانە لە سلێمانی بە چاوپۆشیی بەرپرسانی ئیداریی ئەو شارەیە”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *