
لێژنەی شارەوانیی پەرلەمانى كوردستان، چەند لیژنەیەك لەسەر داگیركردن و فرۆشتنى زەوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پێك دەھێنێت.
لهمبارهیهوه نزار سورچی، بڕیاردەری لێژنەی شارەوانیی پهرلهمانى كوردستان، ڕاگەیاند: “ماوەیەكە لەلایەن ژمارەك دەستڕۆیشتووى شارى سلێمانی، ھەڵمەتی فرۆشتن و داگیركردنى زەوی له شارهكه دهستى پێكردووه، ئەو زەوییانە داگیر دەكرێن و دەكرێنە پرۆژەی وەبەرھێنان، لە كاتێكدا ئەو زەوییانە موڵكی گشتین”.
گوتیشی: “ئەمڕۆ دووشهممه 31/5/2021، لێژنەی شارەوانیى پهرلهمانى كوردستان، چەند لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون و ڕێگریكردن لە داگیركردنی ئەو زەوییانە پێك دەھێنێت”.
بڕیاردەری لێژنەی شارەوانیی پهرلهمانى كوردستان باسى لهوهش كرد: “داگیركردنی ئەو زەوییانە لە سلێمانی بە چاوپۆشیی بەرپرسانی ئیداریی ئەو شارەیە”.