
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌ڵێ، ناكرێ هێزێكی سیاسی كه به‌شداره له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، بنكه و باره‌گاكانی داگیر كرابێت و هه‌ڵبژاردنیش بكرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، راگه‌یاند، كاره‌كانی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به‌رده‌وامییان هه‌یه و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك یان له به‌غدا یان به‌ڕێی ئۆنلاین كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كرێن، ئه‌و دۆسیانه‌ی كه ماون دۆسیه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و ئیدارین.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا بیه‌وێ هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست بكات، ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردن دۆخی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاسایی بكاته‌وه و ئه‌و میلیشیایانه له شاره‌كه ده‌ربچن، باره‌گا و ماڵه‌كان كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر داگیر كراون، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك ئاماژه به‌وه‌یش ده‌دات، ناكرێ حزبێكی سیاسی وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان كه به‌شداره له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، باره‌گاكانی له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه داگیر كرابێت و حكوومه‌تیش له ئاست ئه‌و رووداوه ده‌سته‌وه‌ستان بێت.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، سووكایه‌تیی گه‌وره‌یه بۆ حكوومه‌تی عێراقی كه نه‌توانێ موڵك و ماڵی داگیركراوی هاووڵاتییان بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌بێ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، نه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ته‌ندروست به‌ڕێوه ده‌چێت و نه مانایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌مێنێته‌وه.