
به‌ڕای چاودێرانیش به‌جیا به‌شداریكردن و دانیشتن له‌گه‌ڵ شاندنهكان له‌لایه‌ن هاوسهرۆكهكانهوه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌ی یه‌كێتی شێوازی به‌رنامه و كاریان جیاوازه.
كاوه ئه‌حمه‌د چاودێری سیاسی، راگه‌یاند، كێشه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه راستییه، دوو هاوسه‌رۆكه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌جیاواز كار ده‌كه‌ن، كادیره‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ی كه سه‌ر به لاهور به‌رده‌وامن دژی حكوومه‌ت كار ده‌كه‌ن و حكوومه‌ت هه‌رچی بۆ سلێمانی بكات ئه‌وان ددانی پێدانانێن، به‌پێچه‌وانه‌وه كادیر و به‌شه‌كانی سه‌ر به هاوسه‌رۆكه‌كه‌ی تر به‌و جۆره نین.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وه راستییه كه لاهور ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر یه‌كێتی زاڵ بكات، باڵێك له ناو یه‌كێتی به باڵه‌كه‌ی تر رازی نییه و هه‌رچی خۆی بیه‌وێت ده‌یكات.
پێده‌چێ ئه‌وه به‌شێكی تری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی نێوان هاوسهرۆكهیل بێت، چونكه پێشتر چه‌ندان كێشه‌ی تر له نێوانیان هه‌بووه، به‌ڵام هێشتا بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چاوه‌ڕێ ده‌كات ئه‌و جۆره سیاسه‌ته بگۆڕێ.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە