نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسانی یه‌كێتی ڕوبه‌رێكی تری فراوانی زه‌وی به‌نرخ داگیرده‌كه‌ن

به‌رپرسانی یه‌كێتی ڕوبه‌رێكی تری فراوانی زه‌وی به‌نرخ داگیرده‌كه‌ن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لەسەر شەقامی 60 مەتریی سلێمانی، داگیركاریی دەستی پێ‌ كردووە و سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی دەدرێتە دادگا.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر شەقامی 60 مەتری نزیك نەخۆشخانەی شار و بەدیاریكراوی بەرانبەر پڕۆژەی گاردن ستی، ئامادەكاری و پشكنینی جیۆلۆجی زەوییەكە كراوە بۆ ئەوەی بیكەن بە شوقە و باڵەخانەی بازرگانی.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرای كردووە، بەپێی یاداشتێكی دانیشتووانی گەڕەكەكە، ئێستە لەلایەن كۆمەڵێك كەس خەریكی پشكنینی زەوییەكەن و دەیانەوێ دەست بكەن بە هەڵكۆڵین، بۆ ئەوەی شوێنی قوتابخانە و خزمەتگوزاری، بكرێتە باڵەخانەی بازرگانی.

باسی لەوەش كردووە، ئەو دۆسیەیەمان بۆ جێگری سەرۆكی حكوومەت و بەرپرسانی تر ناردووە، هەر بەرپرسێك لە هەر ئاستێكدا بێت و لە پشت ئەم داگیركارییە بێت، دەیدەینە دادگا و رای گشتیشی لێ ئاگادار دەكەینەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *