هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ڕه‌تی ده‌كرده‌وه هاوپه‌یمانی و لێكتێگێشتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، به‌ڵام عه‌لی باپیر ڕای گه‌یاند، به‌ڵێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان لێكتێگێشتنمان هه‌یه.
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، ڕای گه‌یاند: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی لێك تێگێشتنمان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێكه‌وتنمان هه‌یه له زۆر شوێن كاندیدمان دانه‌ناوه له بازنه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له چه‌ند بازنه‌یه‌كیش یه‌كێتی كاندیدی دانه‌ناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه.
عه‌لی باپیر ده‌ڵێ له هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كاندیدیان هه‌یه ته‌نها 5 كاندیدیان هه‌یه.