نەگەڕاندنەوەی داهاتی مەرزەکانی سنووری هەڵەبجە و سلێمانی بۆ خەزێنەی حکوومەت و دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن کەسانی دەستڕیشتووی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بووەتە باسی خەڵک و لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی و به‌رپرسی مه‌کۆی بزووتنەوە گۆڕان له هه‌ڵه‌بجه، راگەیاند: “پارێزگاری هەڵەبجە له ده‌سه‌ڵاتدایه و به‌داخه‌وه له ئاست دیارنه‌مانی پاره‌ی شاره‌که چاو ده‌نوقێنێ”.
ئەوەشی بە دوور زانی پارێزگار و کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵه‌بجه بتوانن داوای هیچ شتێک بکه‌ن، ”هەرچەندە تەنیا خه‌ڵکه هه‌ژاره‌کەیە کە زه‌ره‌رمه‌نده”.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان، گوتیشی: “سەبارەت بەداهاتی هه‌ڵه‌بجه پارێزگار توانای نییه و قایمقامیش ناتوانێت هیچ بڵێ، ئەی ئێمه چی بکه‌ین؟ لێره ئه‌مانه ده‌زانن داهاتی ئه‌م شاره چۆنه، به‌س خۆیان که‌ڕ ده‌که‌ن و نایانه‌وێت بیبیسن، ناتوانن پێیان بڵێن چاوتان کلی پێوه‌یه”.
ئەوەشی نەشاردەوە كە “ئەمانە ئۆپۆزسیۆن نین، خۆیان لە ده‌سه‌ڵاتدان و ده‌زانن چی ده‌گوزه‌رێت، زۆر ناعه‌داله‌تییه پاره‌ی ئه‌م شاره ببرێته سلێمانی”.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، ئەوەشی ئاشکرا کرد: “ئه‌وه‌ی ئێمە بزانین، هەموو هه‌فته‌ی جارێک داهاته‌کان له ته‌وێڵه‌وه به ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش کۆده‌کرێنه‌وه و ده‌برێن، له‌وێ که‌س نازانێت به‌ره‌و کوێی دەبەن، ئه‌م پاره‌یه لە سه‌یاره‌ی جام ره‌ش بار ده‌که‌ن و ده‌یبه‌ن، ئیدی که‌س نییه بڵێت ئەو پارەیە بۆ کوێ ده‌چێت”.
بەرپرسی مەکۆی هەڵەبجەی گۆڕان روو لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکات و دەپرسێ: “کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م سنووره، ئایا ئاگاتان لێیه چی لەم پارەیە ده‌کرێت؟ ئێستا به پارێزگاری شاره‌که بڵێیت ئاوایه، دەڵێت منیش ده‌ڵێم وایه، به‌ڵام راست نییه و ئه‌وان شت ده‌زانن، له‌ولاشەوە ئه‌وه‌تا حکوومەت ده‌ڵێت، داهاتی سلێمانی نەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، ناتواندرێت مووچه بە تەواوی بدرێت”.
راشی گه‌یاند: “راسته ئێمە هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی کردووه، به‌ڵام بڕیار بوو جڤاتی گشتی کشانه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی پەسەند بکات، دواتر بیرمان کرده‌وه، یه‌کێتی خواخوایه‌تی واز بهێنین و پۆسته‌کان بۆ خۆی دابه‌ش بکات و ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا بگرێت“.
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له: چۆنییه‌تی دزینی پاره‌ی ده‌روازه بازرگانییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرا بوو
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …