نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی فەرەنسی دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی فەرەنسی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی و دیپلۆماسیی فەرەنسا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 25-5-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی فەرەنسی کردووە، کە پێکهاتبوو لە فرانسواز دوما، سەرۆکی کۆمسیۆنی بەرگری نیشتمانیی و سەربازی لە پەرلەمانی فەرەنسا ، فیلیپ مایەر و گوێندال ڕۆیلارد، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی فەرەنسا ، برۆنۆ ئۆبێرتی باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر.

لە کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی و شاندە فەرەنسییەکە گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس، کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، شاندە فەرەنسییەکە جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی دۆستایەتی و پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کردووە و ستایشی هەوڵە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتیان کردووە و رایانگەیاندووە: ”خواستێکی بەهێزی چاکسازی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دەبینین، بۆیە بە هەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ پشتگیری و درێژەدان بە پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان“.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی حکوومەت و گەلی فەرەنسای بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە هەمیشە لە قۆناغە جیاواز و سەختەکاندا بە تایبەتی لە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، پشتیوانیان لە گەلی کوردستان کردووە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا، دەربڕیوە.

جگە لەو تەوەرانە، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، دۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و گرنگیی دابینکردنی پێکوتەی کۆرۆنا بۆیان، تاوتوێ کراون.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *