
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێشتر یه‌كگرتوی ئیسلامی بوو رای گه‌یاند، هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك به‌و دۆخه‌ی ئێسته‌وه ناده‌ستوورییه، چونكه هێز و میلیشیا له شاره‌كه به‌كار هێنراون و دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نییه. ده‌شڵێت، مه‌رجی پارتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك داوایه‌كی زۆر ته‌ندروسته.
رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن له‌و دۆخه‌ی ئێسته پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، چونكه بارودۆخی كه‌ركووك له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بارودۆخێكی ناده‌ستوورییه، هێزی سه‌ربازیی تێیدا به‌كار هاتووه و له‌ناو شاره‌كه‌دا بوونیان هه‌یه، هه‌ر شوێنێكیش سه‌رباز و میلیشیای تێدابوو، مانای وایه پێچه‌وانه‌ی ئازادییه‌كانه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك كرا، نابێت له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه ددانی پێدا بنرێت، هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك له‌و كاته‌دا له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نییه، بگره له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌نێكیشدا نییه و به پله‌ی یه‌كه‌م دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورده، عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانیش ناتوانن له‌ژێر فشاری میلیشیاكان ده‌ربچن.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دووپاتی ده‌كاته‌وه، مه‌رجی پارتی بۆ ئاساییكردنی دۆخی كه‌ركووك و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاره‌كه، داواكارییه‌كی زۆر ته‌ندروسته.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووكی جێ هێشتووه و مه‌رجی گهڕِانهوهشی بۆ شاره‌كه، ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و كۆتاهێنان به‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه‌یه كه میلیشیاكان دروستیان كردووه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە