
ئه‌ندامێکی دیکەی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌کات، که له رێککهوتنەکەی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی ئاگادار نه‌بوون و پرس به هه‌ولێرییه‌کان نه‌کراوه، بە سەرسوڕمانیشەوە دەڵێت: “ماقووڵه که‌سانی جاش و مسته‌شار بکرێن به کاندید؟.
لەمبارەیەوە، ئه‌نوه‌ر حه‌مه شه‌ریف، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند:له مانگی 9ی پاره‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی جڤات گوتمان، له شه‌قڵاوه تا ناوچه‌ی سۆران و بادینان که‌سێکیان دانه‌مه‌زراندووه، که‌چی خه‌ڵک له سلێمانییه‌وه دێنن دای ده‌مه‌زرێنن، له‌وێ رۆژێ به‌دواوه نه‌چوومه‌ته‌وه کۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی”.
گوتیشی: “گۆڕان لەو رێککهوتنەی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی، نه فراکسیۆنی به‌غدا، نه فراکسیۆنی کوردستان، نه ئه‌نجومه‌نی قه‌زاکان ئاگادار نه‌بوونە و له‌خۆوه کردوویانه، که‌س ئاگادار نه‌بووه و خه‌ڵک ناڕازییە و ده‌نگ نادات، ئەمجارە له په‌رله‌مانی کوردستان 5 کورسی ناهێنینه‌وه، خه‌ڵکی گۆڕان هه‌مووی چووهتەوه ناو یه‌کێتی، به‌تایبه‌ت له سۆران هه‌موو رۆژێک یه‌کێتی 50- 60 که‌س بانگ ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت ده‌تانکه‌م به ئه‌ندام کۆمیته و ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند”.
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پرسیار دەکات و دەڵێ: “لێره یه‌کێتی خه‌ریکه گۆڕان بنکۆڵ ده‌کات، ئێ باشه ئه‌ی گۆڕان؟ ئه‌ی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی ده‌باشان چی بوو؟ تا کاک نه‌وشیروان مابوو نه‌یان کرد، چونکه ئه‌و رێککه‌وتنه دژی دزی و قاچاغی بوو، بۆ نه‌یان کرد؟”.
گوتیشی: “یه‌کێک له کاندیدەکان براده‌رمه و دانراوه، پرسیان به که‌س نه‌کردووه، من ده‌یناسم، به‌ڵام بۆ دانانی پرسیان به خه‌ڵک نه‌کردووه، ئێستا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه زیندووکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک عهشیرتهکانه. له کۆبوونه‌وه گوتم نه‌ده‌بوو سه‌رۆک عه‌شیره‌ت خۆی هه‌ڵبژێرێت، ده‌بوو که‌سی خوار خۆیان هه‌ڵبژێرن، ئه‌مه خراپه بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌که و به‌داخه‌وه کادیره دێرین و خۆنه‌ویسته‌کان فه‌رامۆش کراون.
ئه‌نوه‌ر حه‌مه شه‌ریف، راشی گه‌یاند: “گۆڕان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ یه‌کێتی رێک نه‌که‌وتووه، دانانی که‌سانی جاش و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت هه‌ڵه‌یه و گۆڕانیشی پێوه گلاند”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە