نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی دژایه‌تی یه‌كێتی له‌ حكوومه‌ت بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كێشه‌ناوخۆیه‌كانی خۆیانه‌

پارتی دژایه‌تی یه‌كێتی له‌ حكوومه‌ت بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كێشه‌ناوخۆیه‌كانی خۆیانه‌

یەكێتی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەتایبەت لە سەردەمی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەرچەندە بەشداریی سەرەكییە لە حكوومەت، بەڵام بە تەواوی دژایەتی پارتی و حكوومەت دەكات، لە دوورەوە قسەیان كردووە و هیچ هاوكار نەبوون لە باشبوونی دۆخە سیاسییەكە.

مەهدی كاكەیی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك/ گەرمیان، راگەیاند، یەكێك لە كێشە سەرەكییەكان لە هەرێمی كوردستان وەك كورد كە بە دەستی دەناڵێنن، ئەو ململانێیەیە، ململانێكە گەیشتووەتە ئاستێك كە بە زیانی هەرێم دەشكێتەوە.

ئەو دەڵێت، دووفاقییە كە قاچێكت لە ناو حكوومەت بێت و قاچەكەی ترت وەك ئۆپۆزسیۆن، هۆكاری ئەو دژایەتییەی یەكێتی رەنگدانەوەی ململانێی ناوخۆی خۆیانە، موزایەدە دەكەن و لە لایەكیشەوە تای هەڵبژاردن بەرچاوی ئەو حزبەی گرتووە و هەر لە ئێستەوە دەستیان كردووە بە بانگەشەكردن.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی گوتی، بە پلەی یەكەم ئەوەی وایكردووە كە یەكێتی بەو جۆرە دژایەتی حكوومەت و پارتی بكات، بۆ پەردەپۆشكردنی كێشە ناوخۆییەكانی خۆیانە،

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *