نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ده‌زگای هه‌ڵه‌بژاردنی پارتی كورسی و ده‌نگه‌كانمان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ زیاد ده‌كات

ده‌زگای هه‌ڵه‌بژاردنی پارتی كورسی و ده‌نگه‌كانمان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ زیاد ده‌كات

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەكاریی باشی ئەنجام داوە بۆ ئەوەی وەك هەڵبژاردنی پێشوو سەركەوتنێكی مەزن تۆمار بكات، مەرجی حزبەكەشی بۆ دوای هەڵبژاردنەكان ڕادەگەیەنێت.

خەسرۆ گۆران بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە گفتوگۆی لەگەڵ ئەندامانی پارتی لە ئەوروپا گوتی، پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەكاریی باشی ئەنجام داوە بۆ ئەوەی وەك هەڵبژاردنی پێشوو سەركەوتنێكی مەزن تۆمار بكات و ڕێژەی دەنگەكان و كورسییەكانی زیاتر بكات.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان بە لیستێكی تایبەت و بە تەنیا بەشداری لەو هەڵبژاردنە دەكات، هەروەها لە دوای دەرچوونی ئەنجامەكان، ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سەركەوتووەكان بكات و هاوپەیمانی دروست بكات.
خەسرۆ گۆران روونی كردووەتەوە، مەرجی سەرەكیی پارتیمان بۆ هەر هاوپەیمانییەك لە دوای هەڵبژاردندا، پاراستن و وەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

لەبارەی كەركووك و نەینەواش، خەسرۆ گۆران باسی لەوە كردووە، هەموو ئامادەكارییەكان بە باشی بەڕێوە چوونە، بۆ ئەوەی پارتیمان سەركەوتن لە هەردوو شوێنەكە بەدەست بێنێت.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *