نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکێتییەکانی هەولێر لاهوور جەنگی ڕەت دەکەنەوە شالاو کۆسرەت ڕەسووڵ وەک سەرۆکی حزب مامەڵەی لەگەڵ دەکەن

یەکێتییەکانی هەولێر لاهوور جەنگی ڕەت دەکەنەوە شالاو کۆسرەت ڕەسووڵ وەک سەرۆکی حزب مامەڵەی لەگەڵ دەکەن

بەهۆی پەراوێزخستنی یەكێتییەكانی هەولێر بەتایبەت باڵی كۆسرەت رەسووڵ عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، بە پێچەوانە لە دژی لاهوور دەشكێتەوە و بەشێوەیەك ئێستە ئەوەندە جەماوەرەی یەكێتی هەیەتی، لەژێر كاریگەریی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی و كوڕەكانیەتی، خۆشەویستییان بۆ ئەو هەیە و لە كۆبوونەوەكانی لاهوور لە هەولێر ئامادە نابن.

بەپێی زانیارییەكان،دوای هاتنی لاهوور جەنگی لە جەژن بۆ هەولێر و مانەوەی، ئەو پێشوازییەی جارانی نەبوو، هۆكارێكی تریش چالاكییەكی شاڵاوی كۆسرەت ڕەسووڵە كە بەردەوامە لە كۆكردنەوەی یەكێتییەكانی هەولێر لەژێر چەترێك.

چالاكییەكانی شاڵاو وایكردووە ئێستە یەكێتییە دێرینەكانی هەولێر، وەك سەرۆك حزب سەیری شاڵاو بكەن، ئەویش لە سەردانی ئەو كەسانە بەردەوامە كە بەیەكێتییە كۆسرەتییەكان ناسراون.

لە دواین چالاكی شاڵاو لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سەردانی دەیان پێشمەرگە و كادری دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووە لە سنووری پارێزگاری هەولێر، چ ئەوانەی نەخۆش بوونە و چ ئەوانەی هەر سەردانی ئاسایی بوون.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *