نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسروور بارزانی:بەڵێنەکانمان کرد بەکردار لە حکوومەتەکەمان

مەسروور بارزانی:بەڵێنەکانمان کرد بەکردار لە حکوومەتەکەمان

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەكاتی كردنەوەی كارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە هەولێر گوتی، تەنیا بەڵێن نادەین، بەڵكو بەڵێنەكانیشمان جیبەجێ دەكەین. لە كابینەی نۆیەم بەڵێنمان دا پشتیوانی كەرتی تایبەت بین و هەوڵی هەمەجۆركردنی ئابووریی هەرێم بدەین.

ئەمڕۆ سێشەم 18ـی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەكاتی كردنەوەی كارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن گوتی، زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم كە لە بۆنەیەكی تردا لێرە ئامادەین بۆ كردنەوەی كارگەی ئاسنی میدستی لە هەولێر، ئەمە ئەو راستییە پێشان دەدات كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان بەردەوامین لە پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت، بە ایبەتی لەم بۆنەیەدا كە ئەم میدستیلە لە بواری پیشەسازیدا خزمەتێكی گەورەی هەرێمی كوردستان دەكات.

سەرۆكی حكوومەت گوتی، تەنیا بەڵێن نادەین، بەڵكو بەڵێنەكانیشمان جێبەجێ دەكەین. لە كابینەی نۆیەمدا بەڵێنمان دا پشتیوانی كەرتی تایبەت بین و هەوڵی هەمەجۆركردنی ئابووریی هەرێم بدەین، خۆشحاڵم دەبینم كارگەیەكی وا گەورە بە ستانداردێكی جیهانی دروست كراوە كە گەورەترین و پێشكەوتووترین كارگەی ئاسنە لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

ڕوونی كردەوە، بیستمان ئەم كارگەیە توانای بەرهەمهێنانی 350 تۆن شیش و ستیلی هەیە كە بۆ كوردستان و عێراق و شوێنەكانی تریش دەتوانێ بەرهەم بنێرێت، جگە لەوەی هەلی كار بۆ زیاتر لە هەزار كەس دەڕەخسێنێت.

باسی لەوەش كرد، جێی شانازییە رۆژ بە رۆژ پڕۆژەی ستراتیجی لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت بۆ هەمەجۆركردنی ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی تەنیا پشت بە سەرچاوەیەكی داهات نەبەستین، كوردستان بە كانزاكانی و سامانە سروشتییەكەی دەوڵەمەندە، بەڵام وەك پێویست تا ئێستە سوودی لێ وەرنەگیراوە. هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی ژێرخانێك دروست بكەین كە كوردستان بخاتە ڕیزی وڵاتانی پێشكەوتوو.

لە كۆتایی وتارەكەیدا گوتی، لە پشتیوانیكردنی ئەم هەوڵانە بەردەوام دەبین و سوپاسی هەموو سەرمایەداران دەكەین، داوا لە وەبەرهێنەران دەكەین لە كەرتەكانی پیشەسازی و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و فێركردن و خوێندن بەردەوام بن، بەرنامەیەكی گەورەمان هەیە بۆ پێشخستنی هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە، خۆشحاڵم دەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ بەرهەمی بەڵێنەكانمان دەبینین و كوردستان هەنگاوێكی زیاتر دەنێت بۆ ئەوەی پێش بكەوێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *