
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، حەوت قوتابخانە لە سلێمانی بەبێ ئاگەداری وەزارەتی پەروەردە، دەفرۆشرێن.
ئەمڕۆ دووشەم 10ـی ئایار، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، لە سلێمانی هەشت هەزار دۆنم زەوی بەنایاسایی تەخشان و پەخشانی پێ كرا و فرۆشرا، كەسیش دێڕێكی نەوت.
ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان دەڵێت، ئێستە بەبێ ئاگاداری پەروەردە، دەیانەوێ حەوت قوتابخانەی ناو شار بفرۆشن، بۆیە قبووڵی ناكەین.