نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئێران به‌ فه‌رمی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كێتی ده‌كات له‌ كه‌یسی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی

به‌په‌له‌: ئێران به‌ فه‌رمی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كێتی ده‌كات له‌ كه‌یسی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی

سەعید خەتیب زادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا هەڕەشەی لەو وڵات و لایەنان و کەسانە کرد کە دەستیان لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا هەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی٥ی٢٠٢١ لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە وەڵامی پرسیاری میدیاکان لەبارەی ڕاپۆرتی ئاژانسی یاهوونیوز لەبارەی وردەکاریی کوشتنی قاسم سولەیمانی گوتی: “ئێمە ڕێکارەکانی دۆسیەی تیرۆری قاسم سولەیمانی لە دەزگای دادوەری درێژە پێ دەدەین و لە ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵتیشدا گفتوگۆی دوو لایەنی سیاسی و ئەمنی و یاسایی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق درێژە پێ دەدەین”.
سەعید خەتیب زادە لە درێژەی ئەو باسەدا هەڕەشەی لەو دەوڵەت و لایەنانە کرد کە دەستیان لە تیرۆری قاسم سولەیمانیدا هەیە و گوتی: “ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ، لە هەر وڵاتێک کە بن و لەو تیرۆرەدا بەشدار بن و دەستیان تێدا هەبێت، بێگومان بەرپرسایەتیی سزادان و یاساییان دەکەوێتە ئەستۆ و بە ڕێگەی خۆمان هەڵسوکەوت و ڕەفتاری پێویستیان لەدژ دەگرینە بەر”.

بەپەلە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێنج بڕیاری نوێی بۆ دابینکردنی بەنزین دەرکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی، بڕیاری زیادکردنی بەنزینی 750 دیناری و ئاسانکاریکردنی هاوردەکردنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *