نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پابەندبوونی حکومەتی بە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان دووپات کردەوە

مەسرور بارزانی پابەندبوونی حکومەتی بە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان دووپات کردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی یٔافرەتان  دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەمە 2021/5/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی بەرامبەر ڕووداوەکانی توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی بە‌گشتی، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئە‌و دیاردە نەشیاوانە‌ کرا.

سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بە گشتی و بەتایبەتی بەرامبەر ئافرەتان دووپات کردەوە لە ڕێگەی بەهێزکردنی پێگەی یٔافرەتان لە ناو حکومەت و کۆمەڵگە و دابینکردنی هەلی كار و جێبەجێکردنی یاساکان و بەهێزکردن و کاراترکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردنی و بە سزاگەیاندنی یٔەو تاوانبارانەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن.

لە کۆبوونەکەدا کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردە بۆ سنووردارکردنی تووندوتیژی دژی ئافرەتان تاووتوێ کرا، لەم ڕووەوە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرا کە هاوکار بن و ڕۆڵی گرنگیی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و پەرەپێدانی هوشیاری کۆمەڵایەتی بگێڕن و نەبنە سەکۆیەک بۆ هاندانی توندوتیژی و زیاتربوونی دیاردە کۆمەڵایەتییە نەشیاوەکان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *